مه‌سرور بارزانى: شەھیدانی ھەڵەبجە ھەمیشە لە یاد و ویژدانی گەلی کوردستاندا زیندوون
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/3/16، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند وێنه‌یه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه: "ئەمڕۆ بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی شەھیدانی ھەڵەبجە، ساتێک بە بێدەنگی وەستاین".
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌شڵێت: "شەھیدانی ھەڵەبجە ھەمیشە لە یاد و ویژدانی گەلی کوردستاندا زیندوون، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئەرکی لە پێشینەی خۆی دەزانێت خزمەتێکی باشتری ھەڵەبجە و کەسوکاری شەھید و بریندارانی ئەم مەرگەساتە بکات".
ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه تێده‌په‌ڕێ، كه به هۆیه‌وه زیاتر پێنج هه‌زار هاووڵاتیی شاره‌كه شه‌هید بوون و هه‌زارانی دیكه برینداربوون، سه‌دان كه‌سیش په‌رته‌وازه بوون و له خێزانه‌كانیان دابڕان.
باسنيوز
