سه‌رۆك بارزانى: هێشتا عەقڵیەتی شۆڤینی لە عێراقدا باڵادەستە و نكۆڵی لە مافەكانی گەلی كوردستان دەكرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/3/2021، سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى له ڕێگه‌ى پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "جێگەی شەرمێكی گەورەیە دوای تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەو جینۆسایدەی لە دژی خەڵكی كوردستان ئەنجام دراوە، هێشتا دەنگ و عەقڵیەتی شۆڤینی لە عێراقدا باڵادەستە و نكۆڵی لە مافەكانی گەلی كوردستان دەكرێت".
ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه تێده‌په‌ڕێ، كه به هۆیه‌وه زیاتر پێنج هه‌زار هاووڵاتیی شاره‌كه شه‌هید بوون و هه‌زارانی دیكه برینداربوون، سه‌دان كه‌سیش په‌رته‌وازه بوون و له خێزانه‌كانیان دابڕان.
باسنيوز
