33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه تێده‌په‌ڕێ
ئه‌مڕۆ 16/3/2021، 33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه تێده‌په‌ڕێ، كه به هۆیه‌وه زیاتر پێنج هه‌زار هاووڵاتیی شاره‌كه شه‌هید بوون و هه‌زارانی دیكه برینداربوون، سه‌دان كه‌سیش په‌رته‌وازه بوون و له خێزانه‌كانیان دابڕان.
ساڵانە لەم ڕێكهوتهدا لە پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگا و شار و شارۆچكەکانى دیکەى کوردستان و دەرەوەى وڵاتیش، بۆ بەرزڕاگرتنى یادى قوربانییانى ئەو کۆمەڵکوژییە چەندان چالاکیی جیاواز ئەنجام دەدرێت و له كاتژمێر 11:00ی سهرلهبهیانییش كه هاوكاتی ده‌ستپێكردنی كیمیارانهكه بوو، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌موو جووڵه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی پێنج خولهك ڕاده‌گیرێ بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و قوربانیانی كاره‌ساته‌كه.
باسنيوز
