33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێ

33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێ
ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێ، كه‌ به‌ هۆی پێنج هه‌زار هاووڵاتیی شه‌هید بوون و هه‌زارانی دیكه‌ بریندار و ون بوون.

ئه‌مڕۆ 16/3/2021، 33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێ، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ زیاتر پێنج هه‌زار هاووڵاتیی شاره‌كه‌ شه‌هید بوون و هه‌زارانی دیكه‌ برینداربوون، سه‌دان كه‌سیش په‌رته‌وازه‌ بوون و له‌ خێزانه‌كانیان دابڕان.

ساڵانە لەم ڕێكه‌وته‌دا لە پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگا و شار و شارۆچكەکانى دیکەى کوردستان و دەرەوەى وڵاتیش، بۆ بەرزڕاگرتنى یادى قوربانییانى ئەو کۆمەڵکوژییە چەندان چالاکیی جیاواز ئەنجام دەدرێت و له‌ كاتژمێر 11:00ی سه‌رله‌به‌یانییش كه‌ هاوكاتی ده‌ستپێكردنی كیمیارانه‌كه‌ بوو، له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌موو جووڵه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك ڕاده‌گیرێ بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و قوربانیانی كاره‌ساته‌كه‌.








باسنيوز
Top