پارێزگاری هەولێر لە هێڵی 104ـی فریاگوزاریی پۆلیس وەڵامی هاووڵاتییان دەداتەوە
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە، درەنگانی شەوی دووشەممە 15-3-2021، سەردانی پۆلیس فریاکەوتنی هەولێری کردووە.
لە سەنتەری وەڵامدانەوەی پەیوەندیی هاووڵاتییان بە هێڵی 104ـی فریاکەوتنی پۆلیس، ئومێد خۆشناو وەڵامی هاووڵاتییانی داوەتەوە و لە کێشە و گرفتەکانیانی کۆڵیوەتەوە.
باسنيوز
