سلێمانى.. سەبارەت بە پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با هۆشدارییەک ده‌درێته هاووڵاتیان
سیروان محه‌مه‌د ڕاگه‌یاند: "به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با له‌لایه‌ن تیمى تایبه‌ته‌وه به‌رده‌وامه و تا ئێستا هه‌نگاوى باش و و پێویستى ناوه و ڕۆژانه به‌پێى به‌رنامه‌یه‌ك كاره‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
گوتیشى: "داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین كه جگه له تیمى تایبه‌تى هۆبه‌كانى چاكسازیی كاره‌با و كۆمپانیاى تایبه‌تمه‌ند، ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ كه‌س و كۆمپانیایه‌كى دیكه ده‌ستكارى پێوه‌ره‌كان بکات".
ڕونیشیكرده‌وه "له كاتى بوونى هه‌ر دهستكاریكردنێكى له‌و شێوه‌یه هاووڵاتیان ده‌توانن ئاگادارمان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه‌ى یاساییان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین".
basnews -
