7 مووشەك ئاراستەی بنكەی بەلەد لە باكووری بەغدا كران
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، دوروبەری بنكەی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین بە مووشەكی كاتیۆشا كراوەتە ئامانج.
ئەو بنكەیە ھێزەكانی ئەمەریكا و ھاوپەیمانی نێودەڵەتی لەگەڵ ھێزەكانی عێراقی لەخۆ دەگرێت.
سەرچاوەكە گوتیشی: مووشەكەكان لە بەشی باكووری رۆژئاوای بنكەكە لە گۆڕەپانێكی بەتاڵدا لە نزیك دیواری بنكەكە كەوتوونەتە خوارەوە.
سەرچاوەكە جەختیشیكردەوە، ھێرشەكه ھیچ زیانێكی ماددی و مرۆڤی لێنەكەوتووەتەوە.
سەرچاوەیەكی دیكەی ئەمنی بە "دجلە"ی راگەیاندووە، ژمارەی مووشەكەكان حەفت بوونە، دوویان كەوتوونەتە نێو بنكەكە لە ناوچەیەكی بەتاڵدا و پێنجەكەی دیكە، كەوتوونەتە گوندی ئەلبوحەسان لە تەنیشت بنكەكە و ھێرشەكەش ھیچ زیانی لێنەكەوتووەتەوە.
سەرچاوەیەكی دیكەی ئەمنی بە ئاژانسی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، ھاوێشتنی مووشەكەكان بەڕێگای سەكۆیەكی مووشەكھاوێشتنی جوڵاو بووە لە ناوچەی ئەلجیزانی سەر بە قەزای خاڵس لە پارێزگای دیالە ھاوێژراون.
k24 -
