تویتێکی موقتەدا سەدر کە گۆرانییەکی کازم ساهیری بەکارهێناوە هەرای ناوەتەوە
ئێستا لە عێراقدا ترێندێک، لە تویتەر هەیە، کە هەزاران خەڵکی عێراقی تویتیان لەسەر کردووە، ئەویش دێرە شیعرێکە، کە لەلایەن کازم ساهیر کراوەتە گۆرانی و موقتەدا سەدر لە تویتێکدا بە دەستکارییەوە بەکاری هێناوە.
شیعرەکە، شیعری حەسەن مەروانی لەلایەن کازم ساهیر کراوەتە گۆرانی. گۆرانییەکە بەناوی "انا و لیلا"یەە. لە دەستپێکی تویتەکەیدا موقتەدا سەدر، وشەی "وا حسرتا" "هەناسەی ساردم"ی گۆرانییەکەی کازم ساهیری بەکارهێناوە.
لە بەشێکی دیکەی گۆرانییەکەدا کازم ساهیر دەڵێت: خەڵکی نامۆ وڵاتەکەمیان تەنی، هەموو شتێکی خۆشویستی ژیانمی تێکداوە. موقتەدا سەدریش بەم شێوەیە دەستکاری ئەو دێرە شیعرە و گۆرانییەکەی کازم ساهیری کردووە: "گەندەڵی باڵی بەسەر وڵاتەکەمدا کێشاوە و هەموو شتێکی خۆشویستی ژیانمی تێکداوە".
rudaw-
