ھێزەكانی ئەمەریكا لە نێوان كەركووك و نەینەوا نیشەجێ كران
سەرچاوەكە بە ئاژانسی "المعلومة"ی رایگەیاندووە، بەسەدان لە ھێزەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بە دەستنیشانكراوی ھێزەكانی ئەمەریكا لە چیای "قەرەچۆغ"ی سەر بە قەزای مەخموور نیشەجێبوون و چەند گەڕێكی چاودێریان لەو ناوچانە ئەنجامدا".
گوتیشی: "ھێزەكان چەند مەترێزێكی سەربازییان درووستكرد و چەند رۆژێكە فڕۆەكەكانی ئەمەریكا چاودێری ناوچەكانی دن لە كەركووك و گوێڕ و ناوچەكانی باشووری مووسڵ لە پارێزگاك نینەوا دەكەن، وەك ھەوڵێك بۆ دابینكردنی ناوچەكانی دەوروبەری شاری ھەولێر".
فەرماندەی میحوەری6 (گوێڕ - مەخموور) لە 13ی ئەم مانگە ئاشكرای كرد، ھێزەكانی ھاوپەیمانان بە ھاوكاری ھێزی پێشمەرگە لە ماوەی 12 كاتژمێردا، 12 بنكە و حەشارگەی داعشیان لە چیای قەرەچووغ خاپوور كرد.
سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری6 (گوێڕ - مەخموور) رایگەیاند: "له 12 كاتژمێرى رابردوو، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان به هەماهەنگى لەگەڵ پێشمەرگه، 11 جار بە 21 مووشەک، 12 بنكه و حەشارگەى تيرۆرستانی داعشيان له چیای قەرەچووغ خاپوور کرد".
چەند رۆژێكە ئۆپەراسیۆنی ھێزەكانی ھاوپەیمانان بە ھاوكاری ھێزی پێشمەرگە بۆ سەر بنكە و حەشارگەكانی داعش لە چیای قەرەچووغ دەستیپێكردووە.
k24 -
