له هه‌ولێر دوو پردى په‌ڕینه‌وه دروست ده‌كرێن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15/3/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "كاركردن بۆ پاراستنى پیاده‌كان له تووشبوونیان به ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ به‌رده‌وامه، له دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى بۆ دروستكردنى دوو پردى په‌ڕینه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامى 100 مه‌ترى له به‌رده‌وم كۆلێژى ده‌رمانسازى و قوتابخانه‌ى ئه‌حمه‌دى خانى، له داهاتوویه‌كى نزیكدا ده‌ست به كاره‌كان ده‌كرێت و ده‌چێته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
هاتوچۆى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، چ شوێنێكى دیكه پێویستى به پردى په‌ڕینه‌وه بێت، به‌پێى توانا و به خشته‌یه‌ك، كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
باسنيوز
