پێکهاتەکانى کوردستان هەمواركردنی یاساى فیدراڵى ڕەت دەکەنەوە
ئهمڕۆ دووشهممه 15/3/2021، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا نوێنەرى پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییهكانی کوردستان ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، کە هەموارى یاسای دادگاى فیدڕاڵى عیراقى پێداگیریی مەزهەبیی تێدایە و یاساى ژمارە 30ى دادگاکە مایەى مەترسییە.
فەرهاد کاکەیی، نوێنهری كوردانی كاكهیی، لە کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەدا گوتى: ئەو هەمواركردنهكه مەترسیی تێدایە، بۆ دادگاى فیدڕاڵى نابێ بڕوات چونکە، کاریگەرى دەبێت لەسەر چۆنییەتى پێکەوەژیان.
عەباس سەعدى ئەندامى بۆردى ناڕەزایی پێکهاتەکان بەیاننامەکەى خوێندەوە کە تیایدا هاتووە: لە ڕوانگەى گرنگیی پێگەى ئەو دادگایەى کە لە عیراق هەیەتى، بەتایبەتى بە هەندوەرگرتنى بڕیارەکانى ئەو دادگایە، پێکهاتەکان کۆمەڵێک داواکارییان هەیە، لەوانەش:
١ـ یاساى دادگاى فیدڕاڵى لە کەش و هەوایەکى ئارامدا کارى لەسەر بکرێت.
٢ـ یاساکە نەبێتە هۆکارێکى سیاسی و وابەستەى پڕۆژەى دیکە بکرێت.
٣ـ پێویستە یاساکە دووربێت لە ململانێی نەتەوەیی و مەزهەبی و ئایینى و بەیەکەوەژیان و ئەو داڕشتەیە بە خۆیەوە بگرێت.
دواتر ئەو داواکارییانەى پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییانە ئاراستەى دەستەى سەربەخۆی مافەکانى مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان کرا بۆ ئەوەى لە ڕێگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستانەوە ئاراستەى حکوومەتى ناوەندى و پەرلەمانى عیراقى بکرێت بۆ ئەوەى بەیەکەوە ژیان و کارکردنى هەمووەکى لە عیراق بەردەوام بێت.
باسنيوز
