هەڵبژاردنی پەرلەمانی هۆڵەندا دەستی پێکرد

هەڵبژاردنی پەرلەمانی هۆڵەندا دەستی پێکرد
هەڵبژاردنی پەرلەمانی هۆڵەندا دەستی پێکرد و بڕیارە بە سێ رۆژ، تەواو بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 15-3-2021، هاووڵاتییانی هۆڵەندا بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانیان لە پەرلەمانی وڵاتەکەیان، روویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد.

بۆ دروستنەکردنی قەرەباڵغی، کە یەکێکە لە رێگاکانی بڵاونەبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بڕیارە هەڵبژاردنەکە سێ رۆژ (لەمڕۆوە تا ئێوارەی رۆژی چوارشەممە) بەردەوام بێت و تێیدا 13 ملیۆن کەس مافی بەشداریکردنیان لە پرۆسەی دەنگدان هەیە.

لەو هەڵبژاردنەدا، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 70 ساڵییە و لەناو وڵاتەکەیان دەژین، دەتوانن بەڕێگای پۆستە (بەرید) دەنگ بدەن.

37 پارتی سیاسی رکابەریی لەسەر بەدەستهێنانی زۆرترین کورسیی لە کۆی 150 کورسیی پەرلەمان دەکەن و بەپێی راپرسییەکانیش، پارتەکەی مارک رۆتەی سەرۆک وەزیران زۆرترین کورسی بەدەست دەهێنێت و لە دوای ئەویش پارتەکەی خیرەت فیڵدەرز، دێت.











باسنيوز


Top