پارێزگاری هه‌ولێر: له هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمێكی سیمبوڵی بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز ڕێك ده‌خرێ
پارێزگاری هه‌ولێر ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، كه له هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمێكی سیمبوڵیی بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز ڕێك ده‌خرێ، به‌ڵام سنووردار ده‌بێ و چه‌ند میوانێكی تایبه‌ت ئاماده ده‌بن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/3/2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت به نه‌ورۆز ڕاگه‌یاند، به پێی بڕیاری لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا و ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر گردبوونه‌وه ناكرێ، به‌ڵام "ئێمه كارێكی فه‌رمی و ڕێوڕه‌سمێكی سیمبوڵی ده‌كه‌ین و ئاگری نه‌ورۆز ده‌كه‌ینه‌وه، ڕه‌نگه میوانی تایبه‌تی سنووردارمان هه‌بێ، به‌ڵام گردبوونه‌وه‌ی بۆ ناكه‌ین".
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه و ڕێ له گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌گیرێ، به‌ڵام كاتێكی پێشتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولیر ڕای گه‌یاند، كه ڕێ له گه‌شت و گه‌ڕانی هاووڵاتیان ناگیرێ، به په‌یڕه‌وكردنی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان و دروستنه‌كردنی گردبوونه‌وه و ئاهه‌نگی خێزانی.
باسنيوز
