له باره‌ی بڕیاری كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕوونكردنه‌وه ده‌درێ
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی كه‌می ڕێژه‌ی تووشبوان له رۆژانی پشوو ڕایگه‌یاند نۆڕینگه و تاقیگه‌كان له رۆژانی هه‌ینی تێست كه‌متر وه‌رده‌گیرێن، له باره‌ی ئه‌گه‌ری كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش ئاشكرای كرد به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی نوێ بۆ ڕه‌وشی كۆرۆنا پێشنیاز ده‌خه‌ینه ڕوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/3/2021، د. ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ب ڕاگه‌یاند، هۆی كه‌می ژماره‌ی تووشبون له رۆژانی هه‌ینیدا، ئه‌وه‌یه كه نۆڕینگه و تاقیگه‌كان له‌و رۆژه‌دا داخراون، نه‌خۆش كه‌متر سه‌ردان ده‌كا و حاڵه‌ته گوماناوییه‌كانیش كه‌متر كۆ ده‌بنه‌وه، بۆیه ئه‌و ڕێژه تووشبوونه‌ی رۆژانی هه‌ینی، هی خاڵه سنووری و فڕۆكه‌خانه‌كانه، به‌ڵام "له پلاندایه له رۆژانی پشووش تێست زیاد بكه‌ین".
دوێنێ 392 تووشبووی دیكه به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كران، له‌و ڕووه‌وه ڕای گه‌یاند، كه ئه‌و ژماره‌یه به‌رزترین ڕێژه‌ی رۆژانی رابردووه و پێشبینیكراو بوو، پێشبینیش ده‌كه‌ین ڕێژه‌كه به‌رزتر بێته‌وه.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری ڕاگرتنی ده‌وام و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینیش، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو تا ئێسته پێشنیاز نه‌كراوه بۆ كه‌ره‌نتینه، "به‌ڵام دۆخی كۆرۆنا به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانمان بڕیاره‌كان دیاری ده‌كه‌ن".
باسنيوز
