پەرلەمانى كوردستان پەرتووکێک لەبارەی ڕاستی و دروستیی مێژووی ناوچە کوردستانییەکان بڵاو دەکاتەوە
جوان یوونس ڕۆژبەیانی، سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان،ڕاگه‌یاند: "لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بۆ دۆکیومێنتکردن و دەرخستنی ڕاستییەکان لەسەر مێژوو و جوگرافیای ئەو ناوچانە، پەرتووکێك لە نووسینی پ.د. خه‌لیل ئیسماعیل بڵاو ده‌كاته‌وه".
گوتیشى: "ئەو پەرتووکە بۆ کاری لێژنەکەمان پشتی پێ دەبەسترێت، هه‌روه‌ها دەتوانرێت وەکوو سەرچاوەیەك بۆ توێژەران و سەردانیکەرانی لێژنە بەکار بێت، زۆر گرنگە دامەزراوەیەکی وەکوو پەرلەمان خۆی ڕاستی و دروستیی مێژووی ئەو ناوچانە بە دۆکیومێنت ئەرشیڤ بکات و دەری بخات کە ئەو ناوچانە کوردستانین".
سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، په‌رله‌مانى كوردستان پەرتووکێکی دیکەش بڵاو ده‌كاته‌وه، ئەویش هەموو ئەو بڕیار و یاسایانەی تێدا كۆ كراوه‌ته‌وه، كه تایبه‌تن به هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140، كه "گرنگه وه‌كوو لێژنه له‌به‌رده‌ستمان بێت و كارى لێژنه‌كه‌مان ئاسانتر ده‌كات".
باسنيوز
