حکوومەت بەشێک لە دەرچووانی زانکۆ دادەمەزرێنێت و فۆرمێک بڵاو دەکاتەوە

حکوومەت بەشێک لە دەرچووانی زانکۆ دادەمەزرێنێت و فۆرمێک بڵاو دەکاتەوە


وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فۆرمی دامەزراندنی بەشێک لە دەرچووانی زانکۆ، بڵاو دەکاتەوە.

دەبێ ئەو کەسەی فۆرمەکە پڕ دەکاتەوە دەرچووی یەکێک لە کۆلێژ و بەشەکانی یاسایی، کارگێڕیی یان ژمێریاری بێ بۆ ئەوەی لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەولێر، سلێمانی یان دهۆک دابمەزرێت.

هەروەک وەزارەتی کار رایگەیاندووە، پێویستە ئەو کەسەی فۆرمەکە پڕدەکاتەوە تەمەنی لەنێوان 24 - 36 ساڵیدا بێت.

وەزارەتی کار ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەو دامەزراندنی هەمیشەییە تەنیا لەڕێی پڕکردنەوەی فۆرمی ئۆنڵاین دەبێت و خوازیارانی دامەزراندن دەتوانن لە ماوەی 10 رۆژدا لەمڕۆ دووشەممە 15-3-2021 تا 25-3-2021 فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.





باسنيوز
Top