بەھۆی وشەی نەخشەی كوردستان پەرلەمانتارێكی ھەدەپە دادگایی دەكرێت

بەھۆی وشەی نەخشەی كوردستان پەرلەمانتارێكی ھەدەپە دادگایی دەكرێت
بەھۆی بەكارھێنانی وشەی نەخشەی كوردستان، لێپرسینەوە دەربارەی پەرلەمانتارێكی ھەدەپە بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ تیرۆر دەستیپێكرد.

لە ئەنقەرە داواكاری گشتی كۆماری، بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ تیرۆر، دەربارەی بەردان ئۆزتورك، پەرلەمانتاری ھەدەپە لێپرسینەوەی دەستپێكرد. بەبیانووی ئەوەی ناوبراو پوولی پاپا و نەخشەی كوردستانی بڵاو كردووەتەوە و لەسەری نووسیوە "ئەو پوولەی بە مەبەستی سەردانی پاپا ئامادەكراوە و نەخشەی كوردستانی لەسەرە، سیمبولی كوردستان و مەزۆپۆتامیایە".

پوولی پاپا، كە تەنیا دیزایەنێكە، لە پەرلەمانی توركیاش ناڕەزایی توندی لێكەوتەوە و پارتە نەتەوە پەرستەكان بە توندی ھاتنە دەنگ.
k24 -
Top