سبەی دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای دادگای فیدراڵی دەدرێت
ھەڵمەت غەریب، پسپۆڕی بواری دەستووری ئاماژە دەكات، ئەو ماددەیە بۆ كورد ترسناكە.
ئەگەرچی ھێشتا لە پرۆژە یاسایەكە پشكی كورد دیاری نەكراوە، بەڵام مەحەمەد شەھاب، پسپۆڕی بواری دەستووری دەڵێت: "لە باشترین دۆخدا، پشكی كورد لە 4 ئەندام تێناپەڕێت. ئەمه جیا لەوەی بەردەوام دادگای باڵای فیدراڵی لەژێر مەترسی دەستوەردانی سیاسی دەمێنێتەوە".
ھێشتا لە پرۆژە یاسایەكەدا، 3 ماددە ماون یەكلابكرێنەوە. وا بڕیار بوو بەر لە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای دادگای فیدراڵی، دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بدرێت، بەڵام بەپێی بەرنامەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای دادگای فیدراڵی دەدەرێت.
k24 -
