هێمن هەورامی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی٣ی٢٠٢١، هێمن هەورامی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "ھاوڕێیانی بەڕێز و خۆشەویست دەمەوێ پێتان رابگەیەنم کە ئەمرۆ ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنام پۆزەتیڤ بوو".
هەروەها جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت: "باری تەندروستیم جێگیرە و بە ھیوای سەلامەتی ھەموو لایەکتان".
باسنيوز
