لێژنەی پێشمەرگە کێشەی مینەکانی پەکەکە دەباتە په‌رله‌مانی كوردستان

لێژنەی پێشمەرگە کێشەی مینەکانی پەکەکە دەباتە په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کێشەی ئەو مین و بۆمبانەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دایناونەتەوە، دەبەنە پەرلەمان و کاری لەسەر دەکەن.

رێڤینگ هروری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، پەکەکە دەستی بە هەڵمەتێکی فراوان بۆ دانانەوەی مین و بۆمب لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.

رێڤینگ هروری هەروەها رایگەیاند، ئه‌و مینانه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان دایناوەتەوە‌ زۆر مه‌ترسیدارن و مەترسیی گەورەیان لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی سنوورەکە دروست کردووە.

سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا، کە پەکەکە نەخشەی شوێن و جێگا مینڕێژکراوەکانی لایە و ”داواکارین کۆتایی بە دانانەوەی مین بهێنێت و ئەوانەی داشیناوناتەوە، هەڵیان بگرێتەوە“.

هەروەک رێڤینگ هروری رایگەیاند،لێژنەی پێشمەرگە کێشەی مینەکانی پەکەکە دەباتە پەرلەمان و ”کاری لەسەر دەکەین“.

درەنگانی شەوی هەینی 12-3-2021، بۆمبێک، کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکە دانرابووەوە، بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک بە ناوی تاریق قادر و برینداربوونی یەکێکی دیکە بەناوی مزەفەر فەرهاد.











باسنيوز


Top