له‌ كه‌ركووك دیاری به‌و منداڵانه‌ ده‌درێ كه‌ لە ساڵیادی بارزانیی نه‌مردا له‌دایك ده‌بن

له‌ كه‌ركووك دیاری به‌و منداڵانه‌ ده‌درێ كه‌ لە ساڵیادی بارزانیی نه‌مردا له‌دایك ده‌بن
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، دیاریی پێشكه‌شی ئه‌و منداڵانه‌ كرد كه‌ ئه‌مڕۆ هاوكاتی ساڵیادی له‌دایكبوونی بارزانی نه‌مر، ڕێبه‌ری بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد له‌ دایك بوونه‌.

ئه‌مڕۆ 14/3/2021، لە چوارچێوەی چالاكییەكانی ساڵیادی لەدایكبوونی باوكی رۆحیی كورد بارزانیی نەمردا، له‌ كه‌ركوو دیاری پێشكەشی ئه‌و منداڵانه‌ كرا كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ دایك بوون، سۆران خەڵەف، بەرپرسی په‌یوەندییەكان و راگەیاندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رايگەیاند: "ئەمساڵ لە ساڵیادی لەدایكبوونی باوكی رۆحیی كورد بارزانیی نەمردا، به‌ هۆی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆناوه‌ چالاكییه‌كانمان سنووردار كرد، به‌ڵام دیاری بەسەر ئەو منداڵانەدا دابەش دەكرێت كە ئەمڕۆ لە دایك بوون، دیارییەكانیش كارتی پیرۆزبایی له‌دایكبوون و یاری و پێویستیی دیكه‌ی منداڵن.












باسنيوز


Top