فەرماندەی فهرماندهیی زێرەڤانی: پەکەکە لە ئامانجەکەی خۆی لای داوە و دژی كورد بهكار دههێنرێ
ئهمڕۆ یهكشهممه 14/3/2021، عەزیز وەیسی، فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە چیای زەرتک بە مێدیاکانی راگەیاند دۆخی ناوچە کوردستانییەکان ئاڵۆزە و رۆژ له دوای رۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات، بە تایبەت دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر دۆخەکە بەو شێوەیە ئێستا خەڵک لە دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ھەڵدێت و زۆر لێیان نیگهرانه، "پێوستە پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە، تەنیا بە پێشمەرگە و ھێزەکانی سوپای عێراق دۆخی ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵ دەکرێت".
لە بارەی گێچەڵەکانی پەکەکە بە ھەرێمی کوردستان، گوتی دۆخی شنگال تا دێت ئاڵوزۆتر دەبێت، پێوستە ئەو رێککەوتنەی نێوان ھەولێر و بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی ڕهوشی شنگال واژۆ كرا وەکوو خۆی جێبەجێ بکرێت و ئەو میلیشیا و ھێزە بیانییانە بچنە دەرەوە، تا ھێزی دیکە ھێرش نەکاتە سەر شنگال، بەداخەوە پەکەکە لە دوای دەستگیرکردنی ئۆجەلان لە ئامانجی سەرەکی خۆی لای داوە و دژی کورد بەکاردەھێنرێت، لە نێو پەکەکە کۆمەڵێک کەسی نیشتیمان پەروەروباش ھەیە کە رێگریان لێدەکرێت پەکەکە بخەنەوە سەر رێگەی خۆی دەبێت ئەم گروپە کار بکەن بۆ ئەوەی پەکەکە لە دەست ئەو کەسانە دەربھێنرێت کە لەلایەن ژمارەیەک وڵاتەوە دژی کورد بەکاردەھێنرێ.
باسنيوز
