پارتێكی هۆڵەندی گەنجێكی كورد بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە كاندید دەكات

پارتێكی هۆڵەندی گەنجێكی كورد بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە كاندید دەكات
پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموكراتی لە هۆڵەندا، گەنجێكی كوردی خەڵكی هەرێمی كوردستان بۆ پەرلەمانی هۆڵەندا كاندید دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هۆڵەندا كە بڕیارە ڕۆژی ١٧ی ئاداری ٢٠٢١ بەڕێوە بچێت، گەنجێكی كورد بە ناوی ڕێبین مارف كە خەڵكی هەرێمی كوردستانە و لە تەمەنی مێردمنداڵیدا لەگەڵ خێزانەكەی چوونەتە هۆڵەندا، لە ڕیزەكانی پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموكراتیدا كاندید كراوە.

رێبین مارف تەمەنی ٣٣ ساڵە و خاوەنی بڕوانامەی زانكۆیە لە بوارەكانی سەرمایەداری و پڕۆژەكانی ستراتیژیی كۆمپانیاكان. لە ٢٠١٣ بۆتە ئەندامی كارای پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموكراتی (VVD). لە ٢٠١٨ هەڵبژێردراوە بۆ ئەندامێتی لە ئەنجوومەنی شارەوانیی نارنهێم و ئێستا كاندیدی هەمان پارتی هۆڵەندایە بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە و ژمارەكەی لە لیستی پارتەكەشدا (٦٤)ە.

كوردانی هۆڵەندا ماوەیەكی زۆرە چاوەڕوانی ئەوەن كەسێكی كورد بچێتە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، تاوەكوو لەم ڕێگەیەوە بتوانێت خزمەتی كوردانی هۆڵەندا و پەیوەندیی نێوان ئەو وڵاتە و هەرێمی كوردستان بكات.










باسنيوز


Top