لە ساڵیادی لەدایكبوونی بارزانیی نەمردا لەكەلار ئاڵای كوردستان و شیرینی دابەش كرا

لە ساڵیادی لەدایكبوونی بارزانیی نەمردا لەكەلار ئاڵای كوردستان و شیرینی دابەش كرا
ناوەندی كەلاری چالاكی و پێگەیاندن سەر بە ناوەندی باڵای گەرمیانی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، لە ساڵیادی لەدایكبوونی بارزانیی نەمردا هەڵمەتێكی چڕی دابەشكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستانی ئەنجام دا و شیرینیشی دابه‌ش كرد.

ئارام عەدنان، بەرپرسی ناوەندی باڵای گەرمیانی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: "ئەمڕۆ 14ی ئاداری 2021، وەك ناوەندی باڵای گەرمیانی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، لە ساڵرۆژی لەدایكبوونی باوكی رۆحیی كورد بارزانیی نەمردا، سەرپەرشتیی هەڵمەتی دابەشكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستانمانمان كرد، كە لە كەلار لەلایەن ناوەندی كەلاری چالاكی و پێگەیاندنی سەر بەناوەندەكەمان بەرێوەچوو".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ هاوكاتی ئه‌وهه‌ڵمه‌ته‌، "شیرینیمان بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشكرد، هاووڵاتیانیش بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لێكردین".

بەرپرسی ناوەندی باڵای گەرمیان، ئەوەشی خستەروو: "هاووڵاتیانی گەرمیانیش هەستیان بە شانازییەكی گەورە دەكرد كە ئاڵای كوردستان و شیرینی ساڵیادی لەدایكبوونی باوكی رۆحیی كورد بارزانی نەمریان بەسەردا دابەش دەكەین".












باسنیوز

Top