ئەمڕۆ ٣٠یەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی دهۆکە
بەپێی زانیارییەکان لە ١٤ی ئاداری ١٩٩١ هەر لە بەرەبەیانەوە جەماوەری دھۆک لە گەڕەکی "بەرۆشکێ"ی لای سەرەوە لەدژی حکوومەتی بەعس ڕاپەڕین و بە تێکڕا دەوری دائیرەی ئەمن و ئیستخبارات و پۆلیس و لیوا و فیرقەی حزبـی بەعسیان دا و ھێرشیان کردە سەریان و تا نیوەڕۆ ھەموویان گیران.
جگە لە ئەمنخانە نەبێ کە شەڕی مان و نەمانیان کرد، بۆیە زۆربەیان کوژران، دواتر لیواکەش تەسلیم بوو، پاش گیرانی ئەمنخانە بەمەش ناوچەکانی "زاوێتە، مانگێش، باگێرا، سەرسەنگ، ئەنیشک، بامەڕنێ، دێرەلووک، ئامێدی، سیریێ، شێلادزێ، باتیفا، بێ گۆڤا و ھتد" ئازاد کران.
بۆ ڕۆژانی دواتر ناحیەی کانی "ماسی و ناوچەکانی بەروای باڵا و رێکان"یش ئازاد کران، بۆیە بنکە سەربازییەکانی سەر چیاکانی گارە و مەتین و چیای شیرین و چیای فاتێ و چیای بارزان و چیای بامەڕنێ بۆ خۆیان تەسلیم بوون.
لەبارەی ٣٠یەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی دهۆک و دەوروبەری ماج سەید ساڵح جێگری پارێزگاری دهۆک بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەدوای ڕاپەڕین کاروانی ئاوەدانی لە زۆر بوارەوە ڕووی لە پارێزگای دهۆک کردووە و لە بواری زانستییەوە دهۆک ئێستا بووەتە خاوەن چەندین زانکۆی مەزنی نێودەوڵەتی تێدایە و لە بواری خزمەتگوزاریی تەندروستیشدا چەندین نەخشۆخانەی پێشکەوتوو و سەردەمیانە هەیە".
جێگیر پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد: "لە سنووری پارێزگای دهۆک بە دەیان پرۆژەی گرنگ و ستراتیژیی ئاو و ڕێگەوبان و خزمەتگوزاریی تر جێبەجێ کراون و چەندین پرۆژەی گرنگی خزمەتگوزاریی دیکەش لە بواری وەبەرهێنان خەریکن کاریان لەسەر دەکرێت."
باسنيوز
