سلێمانی.. سێ شوێنی دروستكردنی گیاده‌رمان داخران
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامییه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاند: "دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت کە له دوو شوێنی فرۆشتنی جلوبه‌رگ و نووسینگه‌یه‌كی خانووبه‌ره، گیادەرمان دەفرۆشرێت، هەڵمەتێکمان ئەنجامدا و ده‌ستمان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گیاده‌رماندا گرت".
گوتیشی: "گیاده‌رمانه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به‌كارده‌هێنرێت، له‌میانەی لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وت كه خۆیان ده‌رمانه‌كه دروست ده‌كه‌ن و ناشزانرێت پێكهاته‌كه‌ی چییە و لە چی دروستکراوە و لە رێگەی په‌یجه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بە هاووڵاتیان دەفرۆشرا".
ڕوونیشیکردەوە کە به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی گیاده‌مانه‌كاندا گیرا و هه‌رسێ شوێنه‌كه‌ش داخران و خاوەنەکانیشیان رێککاری یاساییان لەبەرامبەر دەگیرێتە بەر.
basnews -
