سیروان بارزانی: ھاوپەیمانان بە ھەماھەنگی پێشمەرگە پێگە و حەشارگەکانی داعشیان لە قەرەچوغ بۆردوومان کرد
سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێر - مەخمووری هێزی پێشمەرگە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "لە ئۆپەراسیۆنێکی چڕی هێزی ئاسمانی ھاوپەیمانان لە چیای قەرەچوغ، کە بەھەماھەنگی پێشمەرگە بەر لە 48 کاتژمێر دەستپێكراوە، لە 12 كاتژمێری ڕابردووشدا 12 پێگە و حەشارگەی تێرۆرستانی داعش کراونەتە ئامانج".
بەرپرسی میحوەری گوێر - مەخمووری هێزی پێشمەرگە ئەوەشی خستووەتە روو، کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 11 جار بە 21 مووشەک پێگە و حەشارگەکانی داعش بۆردوومان کراون.
basnews -
