پێشبینی شهپۆڵێكی خۆڵبارین دهكرێت
کەشوھەوای سلێمانی ئاساییە، ھەرچەندە پلەکانی گەرما کەمێك دابەزیوە، بەڵام دیمەنی سەرەتاکانی بەھار دەركەوتوون، چەند رۆژی رابردوو سەرچاوە کەشناسییەکانی عێراق پێشبینی ئەوەیان دەکرد، کە شەپۆڵێکی خۆڵبارین و سەرما و بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی عێراق بگرێتەوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی دەڵێن ماوەی چەند رۆژی رابردوو رەوشی کەشوھەوا ناسەقامگیریەکی بەخۆوە بینی، ئەو شەپۆڵی خۆڵبارینەش کاریگەری بەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانەوە نەماوە.
جگه له بهرزبوونهوهی ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان شهپۆڵی سهرماش مهترسی بۆ هاووڵاتیان ههیه، تەندروستی سلێمانیش ئاماژهی بهوه كرد، بەرزبوونەوەی جارێکی دیكهی ئامارەکان پێشبینی کراوبوو، پلانی خۆشیان ھەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر شەپۆڵێکی سەرما، کە روو لە سلێمانی بکات.
لە ماوەی (24) کاتژمێری رابردوودا، (12.5) ملیمهتر باران لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی باریوە، ئەمساڵیش (387) ملیمەتر باران باریوە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە (498) ملم باران باریبوو، لە رووی کەشوھەواوە ئێستا لە وەرزی بەھارداین، بۆیە پێشبینی شەپۆڵی دیکەی باران بارین دەکرێت، کە روو لە ھەرێمی کوردستان بکات.
k24 -
