دوو هاوسه‌ر بۆ ماوه‌ی (3) مانگ له‌یه‌ك جیانابنه‌وه
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و دوو هاوسه‌ره ئۆكرانییه گه‌نجه، به زنجیر ده‌ستی خۆیان به‌ستووه، بۆ ماوه‌ی (3) مانگ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تا چه‌ند به‌رگه‌ی یه‌كتر ده‌گرن.
دوو هاوسه‌ر به زنجیر ده‌ستیان بهستووهدوو هاوسه‌ر به زنجیر ده‌ستیان به‌ستووه
ڤیتالی زۆرین، كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كردووه، گوتی: "ئه‌لیكسانده‌ر و ڤیكتۆریا، بڕیاریان داوه به‌رگه‌ی یه‌كتر بگرن، ئه‌و دوو هاوسه‌ره لە خۆشەویستیدا تەنیا چەند سانتیمەترێك لە یەکتر دوورن".
ئه‌لیكسانده‌ر، كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به‌زنجیر به‌ستراوه‌ته‌وه، گوتی: "به‌نیازین ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له تۆماری نیشتمانی تۆمار بكه‌ین".
بۆ ماوه‌ی (3) مانگ به‌و شێوه‌یه دهبنبۆ ماوه‌ی (3) مانگ به‌و شێوه‌یه ده‌بن
به‌پێی راپۆرته‌كان، ئه‌و ژن و مێرده بۆ ماوه‌ی (3) مانگ به‌یه‌كه‌وه ده‌بن و هه‌رگیز له‌یه‌ك جیانابنه‌وه، له كاتی جل گۆڕین و نان خواردن و چوونه بازاڕ، ته‌نانه‌ت چوونه سه‌رئاویش هه‌ر به‌یه‌كه‌وه ده‌مێننه‌وه.
پرسیاریان لێكراوه له‌باره‌ی چوونه سه‌رئاو، زۆر به‌ساده‌یی ئاماژه‌یان به‌وه كرد، یه‌كێكمان له توالێت ده‌بین و ئه‌وی دیكه‌مان له ده‌ره‌وه، ته‌نیا ده‌سمان له‌وێ ده‌بێت.
k24 -
