حكومه‌ت راپۆرتی دووه‌می چاكسازی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات

حكومه‌ت راپۆرتی دووه‌می چاكسازی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
وابڕیارە لە ئایینده‌یه‌كی نزیكدا، راپۆرتی دووەمی یاسای چاكسازی لەلایەن لێژنەی باڵای چاكسازییەوە رەوانەی پەرلەمانی كوردستان بكرێت. ئەمەش سووربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانه‌ لەسەر درێژەدان بە چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و رێگەگرتن لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لێژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان گوتی: حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە ئاییندەیەكی نزیكدا، راپۆرتی دووەمی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكات، راپۆرتەكەی ئەم جارە پڕبایەخ دەبێت، چونكە لە رابردوودا ھەنگاوی گەورە نراون.

بەپێی ئەو رێكارانەی هەیە، حكومەتی هەرێمی كوردستان هەرسێ مانگ جارێك راپۆرتێكی تایبەت بە قۆناغەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ئاراستەی پەرلەمان دەكات، لە چەند مانگی رابردوودووشدا راپۆرتی یەكەمی قۆناغەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرد.

رامیار ئەحمەد، پسپۆڕی ئابووری گوتی: جێبەجێكردنی تەواوی برگەكانی یاسای چاكسازی، كاریگەری گەورە لەسەر باشتركردنی دۆخی دارایی درووست دەكات

لە ماوەی ڕابروودا حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لەسەر ئاستی وەزارەتەكان چەندین ھەنگاوی گرنگی نا، لەوانە راگرتنی مووچەی نزیكەی 30 ھەزار كەس كە زیاتر لە مووچەیەكیان وەردەگرت، یاخود بە ناشایستە مووچەیان وەردەگرت، پرۆسەكەش بەردەوامە.
k24 -
Top