ئه‌مەریكا: له رۆژئاوای كوردستان دهمێنینەوه
مولازم ئالان فاڤالۆرا، فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له رۆژئاوای كوردستان به رۆژنامه‌ی "لۆس ئه‌نجلۆس تایمز"ی گوتووە: "ئه‌مەریكا پابه‌نده به‌وه‌ی له رۆژئاوای كوردستان و سووریا بمێنێته‌وه و نه‌كشێته‌وه".
هه‌ر سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له سووریا، جه‌نه‌ڕاڵ كێنت مه‌كێنزی، رۆژی هه‌ینی سه‌ردانی بنكه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مەریكای له سووریا كردووه و له‌وێ به‌ی رۆژنامه ئهمەریكاییهی راگه‌یاندووه، "هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پلانی داهاتوویان له سووریا ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "هه‌ر كاتێك هێزەكانی ئه‌مەریكا له عێراق و سووریا بووه، سه‌قامگیریی له‌و ناوچانه هه‌بووه و گروپه تیرۆرستییهكانیش بواری خۆرێكخستنهوهیان كه‌متر بووه.
k24 -
