لیوا بابەكر فەقێ: ئه‌و مینه‌ی به دوو پێشمه‌رگه‌كەدا تەقیوەتەوە لە لایەن پەكەكەوە تەوقیت كرابوو
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/3/2021، لیوا بابه‌كر فه‌قێ، به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، گوتی: "چەندان جار سه‌رانی په‌كه‌كه ئاگادار كراونه‌ته‌وه بۆ ئەوەی له‌و شوێنانه دوور بكه‌ونه‌وه كه پێشمه‌رگه‌ی لێیه، به‌ڵام به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌یان و ڕه‌وشی ناوچه‌كه ئاڵۆز ده‌كه‌ن، ئەوەتا له‌و ناوچانەی ئاوه‌دانییان لێیە، ترسیان دروست كردووه، هۆكارەكەش ئەوەیە كە به‌رنامه و پیلانی ئه‌وان، به‌رنامه‌ی دوژمنانه“.
ئه‌وه‌شی ڕوون كردەوە كە پەكەكە گرووپێكی نایاساییە له نێو خاكی هەرێمی كوردستان و ”ده‌بێ له‌و سنوورە بن كە گۆڕەپانی خۆیانە، نه‌ك هه‌رێمی كوردستان“.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌شی ده‌ربڕی، ئه‌و مینه‌ی شه‌وی رابردوو به پێشمه‌رگه‌دا ته‌قییه‌وه، ”له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه دانراوه و ته‌وقیتكراو بووه، كه هه‌ر كاتێك شتێكی به‌سه‌ردا بڕوات، یان بزانن جووڵه‌یه‌ك هه‌یه، بیته‌قێننه‌وه“.
شه‌وی ڕابردوو 12/3/2021، له لە گەرووی سینگا لە نێوان قوپی هاجەر و بێركم لە ناوچەی برادۆست له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان، مینێكی چەكدارانی پەكەكە بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقییەوە، لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەك به ناوی تاریق قادر خالند شەهید بوو و پێشمەرگەیەكیش به ناوی مزه‌فه‌ر فه‌رهاد حه‌سه‌ن بریندار بوو.
باس‌نیوز
