حكوومەتى هه‌رێمى كوردستان دەرگای گواستنەوەی فەرمانبەران بۆ وەزارەتێك دەكاتەوە

حكوومەتى هه‌رێمى كوردستان دەرگای گواستنەوەی فەرمانبەران بۆ وەزارەتێك دەكاتەوە
وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێویستی بە فەرمانبەر هەیە، حكوومەتى هه‌رێمى كوردستانیش ڕەزامەندیی لەسەر گواستنەوەی فەرمانبەران بۆ وەزارەتەكە داوه‌.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی، داوای فەرمانبەری بۆ سایلۆكانی (قوشتەپە، رۆڤیا، كەلار) كردووە، سەرەتا وەزارەتەكە داوای لە حكوومەتى هه‌رێمى كوردستان كردبوو، فەرمانبەر بە گرێبەست، یان بە هەمیشەیی بۆ ئەو سایلۆیانە دابمەزرێنێ، بەڵام سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر گواستنەوەی فەرمانبەران بە ڕاژە، یان بە تەنسیب بۆ ئەو شوێنانە داوه‌.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمى كوردستان، كە لە 25/2/2021 دەرچووە و ، ئەوەی بە وەزارەتەكان ڕاگەیاندووە، هەر فەرمانبەرێك لە هەر دامودەزگایەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئارەزووی كاركردنی لە سلیلۆكانی (قوشتەپە، رۆڤیا، كەلار) هه‌یه‌، بەشێوەی تەسیب، یان گواستنەوەی ڕاژە، دەتوانێت ئەنجوومەنی وەزیرانی لێ ئاگادار بكاتەوە.

بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی بازرگانی، بۆ ئەو سایلۆیانە پێویستی بە 121 فەرمانبەر هەیە، بۆ سایلۆی قوشتەپە 58 كارمەند بۆ سایلۆی رۆڤیا 58 كارمەند، هەروەها بۆ سایلۆی كەلاریش 58 كارمەند.
له‌لایه‌ن ئاسایشى هه‌ولێره‌وه‌

ئەو كارمەندانەی وەزارەتەكە كە داوای دەكات بریتین لە: كارگێڕی، وردبینی، ژمێریارى، تاقیگە، كۆمپیوتەر، هونەری، ئای تی و كۆگا.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "هەرسێ سایلۆی قوشتەپە، رۆڤیا و كەلار لە دواقۆناغی تەواوبوونن، بۆ بەڕێوەبردنی ئەو سایلۆیانە پێویستمان بە كارمەند و فەرمانبەر هەیە، ئێمە داوامان كردبوو بە دامەزراندنی گرێبسەت، یان هەمیشەیی بێت، بەڵام ئێستا ئەو فەرمانبەرانەی ئارەزوومەند بن، دەتوانرێت لە دامودەزگاكانی دیكه‌ بە تەنسیب، یان گواستنەوەی ڕاژە گواستنەوەیان بۆ بكرێت".











باسنیوز



Top