تورکیا ئاوی فورات لەسەر رۆژئاوای کوردستان کەم دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکان لە ئیدارەی خۆجێی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاندووە، ئاستی ئاوی رووباری فورات بەشێوەیەکی ەبرچاو دابەزیوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکان کەمکردنەوەی رێژەی ئاوی بەردراوە بۆ رۆژئاوای کوردستان بە ”شەڕی تورکیا لە دژی گەلی سووریا“ ناو دەبات.
هەروەک ئەو بەڕێوەبەرایەتییە رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی بەرەو وەرزی هاوین دەچین، کەمکردنەوەی ئاوی فورات لەسەر رۆژئاوای کوردستان دەبێتە هۆی کارەسات و کشتوکاڵی ناوچەکە لەناو دەچێت.
رووباری فورات لە باکووری کوردستان (تورکیا) هەڵدەقوڵێت و بەناو خاکی رۆژئاوای کوردستان و سووریاوە، دەگاتە رۆژئاوای عێراق و لەوێش دەڕژێتە ناو کەنداوی عەرەبی.
باسنيوز
