ئیدارەی ئەمریکا: هواوی و چوار کۆمپانیای دیکەی چینی مایەی هەڕەشەن بۆ سەر ئێمە

ئیدارەی ئەمریکا: هواوی و چوار کۆمپانیای دیکەی چینی مایەی هەڕەشەن بۆ سەر ئێمە
بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا کۆمپانیای هواوی و چوار کۆمپانیای دیکەی چین، بە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسای نەتەوەیی ئەمریکا، هەژمار دەکات.

جێسیکا رۆزەنوۆرسێل، سەرۆکی دەستەی پەیوەندییە فیدڕالییەکانی ئەمریکا رایگەیاندووە، کۆمپانیا تەکنۆلۆژییەکانی هواوی، ZTE، هیتێرا کۆمەنیکەیشن، هانگژو هیکڤیژن و ژیجیانگ داهوای چینی مایەی هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا.

جێسیکا رۆزەنوۆرسێل هەروەها رایگەیاندووە، ئەمریکییەکان لە زۆربەی بابەتەکانی کار، خوێندن و چاودێریی تەندروستی پشت بە ئامێرە تەکنۆلۆژییەکان دەبەستن و پێویستە ئامێرێکی پەیوەندیی وایان بۆ دابین بکرێ، کە هەڕەشە لەسەر ئەمریکا دروست نەکات.

ئەو لێدوانەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە درێژەدانە بە گوشارەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ( 2017 - 2021)، کە بەردەوام دژایەتیی وڵاتەکەی بۆ کۆمپانیا چینییەکان بە تایبەت هواوی، دەردەبڕی.

کۆمپانیای هواوی کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆژیی چینییە و چەندین ئامێری تەکنۆلۆژی بەتایبەت مۆبایل، دروست دەکات.




باسنيوز
Top