ئێران قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاریی لەگەڵ هەرێمی کوردستان درێژکردەوە

ئێران قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاریی لەگەڵ هەرێمی کوردستان درێژکردەوە
ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاران لەمەرزی باشماخی سنوری شارۆچكەی پێنجوێن و ئێران بۆماوەی هەفتەیەكی تر درێژكرایەوە .

باقی محەمەد، لە بەشی پەیوەندیەكانی مەرزی باشماخ، رایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی 3 ی 2021، لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئاگادار كراینەوە كە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاران لە مەرزی باشماخ بۆ ماوەیەكی هەفتەیەكی تر واتا تا پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو درێژ كراوەتەوە".

گوتیشی: "تا هەفتەیەكی دیکە گەشتیاران لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان و بەپێچەوانەوەشەوە رێگای هاتوچۆیان پێنادرێ".

ڕوونیشکردەوە کە ئەو هاووڵاتییە ئێرانیانەی كە لە هەرێمی كوردستانن دەتوانن بگەرێنەوە بۆ ئێران،هەروەها ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی كوردستانیش كە لە ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆهەرێمی كوردستان.













باسنیوز


Top