بودجه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕانیه ته‌رخان ده‌كرێت
پێشڕه‌و خالید، گوته‌بێژى ته‌ندروستىی ڕاپه‌ڕین ڕاى گه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى ته‌واوبوونى بودجه‌ى دابینكراو، كاره‌كانى نۆژهنكرنهوهى نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى وه‌ستاوە، داواكاریمان دایه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه بڕه پاره‌یه‌كمان بۆ تهواكردنى كاره‌كان بۆ دابین بكات، خۆشبه‌ختانه ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواكاریه‌كه دهربراوە".
گوتیشى: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تى دارایى پێشینه‌ى كۆتایى بۆ پڕۆژه‌كه دابین كردووە و بڕیاره کارکردن لە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکە دەست پێ بکات و لە نزیکترین کاتدا نەخۆشخانەکەی فریاکەوتنی ڕانیە تەواو دەکرێت و بەڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە".
باس‌نیوز
