مەترانەکانی ھەولێر و حه‌دیاب سوپاسی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت دەکەن
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/3/2021، هه‌ریه‌كه له مه‌تران به‌شار مه‌تی وه‌رده، سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی ئه‌بره‌شییه‌ی كلدانی له هه‌ولێر و مه‌تران نه‌سنائیل نزار سه‌معان ئه‌ساقیفه‌ی ئه‌بره‌شییه‌ی حه‌دیابی سریانی كاتۆلیك، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سوپاسگوزاریی خۆیان بۆ رێكخستنی رێوڕه‌سمی پێشوازی و ئه‌نجامدانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ و قوداس له هه‌ولێر، ده‌رده‌بڕن.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌و كاره‌ی له هه‌ولێر بۆ پێشوازی له پاپا فرانسیس كراوه رێكخستنێكی بێوێنه بوو.
هاوكات ئاماژه به تیمی وه‌زاره‌ته‌كان و ئاماده‌كارییه پێشوه‌خته‌كان ده‌كه‌ن و رای ده‌گه‌یه‌نن، نیشانده‌ری جدییه‌ت بوو بۆ پێشوازییه‌كه و به‌خێرهێنانی پاپا، ئه‌وه‌شیان وه‌ك نیشانده‌ری به‌ها به‌رزه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان وه‌سف كردووه.
ئه‌وه‌شیان دووپات كردووه‌ته‌وه، له رێگه‌ی ئه‌و پێشوازییه سه‌ركه‌وتووه‌ی له هه‌ولێر له پاپا كراوه، په‌یامێك بوو بۆ هه‌موو جیهان و ده‌رخه‌ری راسته‌قینه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان ئایینه‌كانه.
رۆژی 7ی ئاداری 2021، پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و دوای سه‌ردانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، هه‌مان رۆژ گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر و له رێوڕه‌سمێكی گه‌وره‌دا، به ئاماده‌بوونی نزكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س، نزای به كۆمه‌ڵ و قوداسی ئه‌نجام دا.
باسنيوز
