لە شنگال شەڕ لە نێوان پەکەکە و سوپای عێراق رووی دا

لە شنگال شەڕ لە نێوان پەکەکە و سوپای عێراق رووی دا


له‌ ده‌ڤه‌ری شنگال شەڕ له‌ نێوان هێزێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) و سوپای عێراق دروست بوو.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11/3/2021، له‌ ناحیه‌ی سنوونێی سنووری شنگال، شه‌ڕ له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و سوپای عێراقدا رووی داوه‌ و بە گوێرەی زانیارییەکانی (کوردستان24)، سەربازێکی سوپای عێراق بریندار بووە و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای عێراقیش، بردراوە.

هۆکاری شەڕەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، پێشتر سوپای عێراق بەڵێنی بە هەزار و 500 چەکداری سەر بە پەکەکە دابوو کە سەر بە هێزەکانی ''پاراستنی ئێزدخانن''، بکرێنە بەشێک لە سوپای عێراق، بەڵام ئەمڕۆ وادەکە کۆتایی هات و رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکرا.

چەکدار و لایەنگرانی پەکەکە لە رۆژئاوای خانەسوور سەر بە ناحیەی سنونێ و لە ناو سەنتەری شاری شنگال دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.

ئەگەرچی لە ماوەی 10 رۆژی رابردوو، سوپای عێراق سێ لیوای بردووتەوە سەر سنووری عێراق و سووریا، بەڵام هێشتا رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دەرکردنی میلیشیاکان لە شنگال جێبەجێنەکراوە.











باسنیوز
Top