پارێزگاری هه‌ولێر: ڕێگه ناده‌ین نرخی به‌نزین به‌رز بێته‌وه
پارێزگاری هه‌ولێر له باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، ئاشكرای كرد، كه هۆكاری كاتی هه‌ن، به‌ڵام به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و ڕێگری له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/3/2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له پرێسكۆنفراسێكدا، له باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، كه هه‌رچه‌نده بازاڕ ئازاده و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بێ هۆكار نییه، به‌ڵام كاتییه و چاره‌سه‌ر ده‌بێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و تیمه‌كانی قایمقامیه‌ت بۆ ئه‌و كاره ڕاسپێردراون.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه وه‌كوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێر، چاودێریی بازاڕ ده‌كه‌ن و ڕێگه ناده‌ن باری خه‌ڵك قورس‌تر بێ.
باس‌نیوز
