ئومێد خۆشناو بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی سەردانی ماڵی شەهید خەجەباوە دەکات

 ئومێد خۆشناو بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی سەردانی ماڵی شەهید خەجەباوە دەکات


پارێزگاری هەولێر لە یادی راپەڕینی شارەکەدا و بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ماڵی ژنە شەهیدێکی راپەڕین دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-3-2021، لە یادی 30 ساڵەی راپەڕینی هەولێر لە دژی رژێمی بەعس، سەردانی ماڵی شەهید خەجەباوەی کرد.

ئومێد خۆشناو سڵاو و رێزی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە کەسوکاری شەهید خەجەباوە گەیاند.

لە رۆژی 11ـی ئاداری 1991، خەڵکی هەولێر دژی رژێمی بەعس راپەڕین و لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا، تەواوی دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی بەعسیان پاک کردەوە.

شەهید خەجەباوە لەو رۆژەدا وەک پێشمەرگەیەک بە چەک بەشداریی راپەڕینی هەولێری کرد و گیانی خۆی بەخشی و چووە کاروانی شەهیدانی رێگای رزگاریی گەلی کوردستان.








باسنیوز
Top