51 ساڵ به‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه مێژووییه‌كه‌ی 11ی ئاداردا تێ ده‌په‌ڕێ
ئه‌مڕۆ 51 ساڵ به‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئاداردا تێده‌په‌ڕێ، كه گرنگترین بەڵگەنامەی یاسایی و سیاسیه و به‌رئه‌نجامی تێكۆشانی سه‌خت و قاره‌مانانه‌ی شۆڕشی ئهیلوول بوو به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، كه له 11ـی ئه‌یلوولی ساڵی 1961 بۆ وەستانەوە لە دژی ئەو ستەم و هه‌وڵی ماف زه‌وتكردن و له‌ناوبردنه‌ی دژی كوردستانیان شۆڕشه‌كه هه‌ڵگیرسابوو و به گه‌وره‌ترین شۆڕشی سه‌رتاسه‌ریی چه‌كداریی كوردستان داده‌نرێ.
له ماوه‌ی شۆڕشه‌كه‌دا، هێزی پێشمەرگە چه‌ندان داستانی بەرخۆدان و قاره‌مانانه‌ی به چه‌كی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی، به‌رامبه‌ر تۆپ و تانك و فڕۆكه‌ی دوژمن تۆمار كرد، ئەوەش بووە هه‌وێنی گۆڕینی هه‌ڵوێستی نه‌یاران، تا بیر لە پەنابردن بۆ گفتوگۆ و دانوستان، بكەنەوە، به تایبه‌ت كه له 12ـی ئایاری 1966ـدا، داستانی لەیادنەكراوی هه‌ندرێن تۆمار كرا و هێزی پێشمەرگەی كوردستان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی بەسەر هێزەكانی رژێمی عێراقدا تۆمار كرد، سه‌رۆك بارزانی له په‌سنی ئه‌و داستانه‌دا ده‌ڵێ: "داستانی هه‌ندرێن وانەیەكی باشە بۆ دوژمن و داگیركاران كە ئەگەر بیانەوێ ئیرادەی میللەتی كورد تاقی بكەنەوە بەم شێوەیە تووشی شكست دێن"
شۆڕشی مه‌زنی ئەیلوول بەردەوام بوو تا دواجار حكوومه‌تی عێراقی ناچار كرد، پاش چەند گەڕێكی گفتوگۆ، له ساڵی 1970 مل بۆ داخوازییه‌كانی كورد و شۆڕشه‌كه‌ی بدا و راگەیاندنی ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئاداری 1970ـی لێ به‌رهه‌م هات و بۆ یەكەمین جار، حكوومەتی عێراق دانی نا بە مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كورد و زۆربه‌ی داواكارییه‌كانی كوردی له‌خۆ ده‌گرت، مافی خۆبەڕێوەبەردن لە ناوچەكانی ئۆتۆنۆمیی كوردستان چه‌سپا و خوێندن به زمانی كوردی ده‌ستی پێ كرد، چه‌ند وه‌زاره‌ت و پۆستێكی حكوومه‌تی عێراقیش به كورد درا، وێڕای چەندین خاڵ و بڕگە و دەستكەوتی تر.
ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970، ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی شۆڕشی ئهیلوول و به‌رهه‌می چه‌ندان ساڵ خه‌بات و خۆڕاگری و قوربانیدانی گه‌لی كوردستان بوو به ڕابه‌رایه‌تیی مەلا مستەفا بارزانی له‌پێناو مافه ڕه‌واكانیدا، هه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش بووه بەڵگەنامەیەكی یاسیی و مێژوویی و به‌ردی بناغه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی دواتر بۆ گه‌لی كوردستان هاتنه دی.
ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئادار، به‌ڵگه‌ی ڕاستیی باوه‌ڕی گه‌لی كوردستانه به ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتییانه له هه‌ر كێشه و ململانێیه‌كدا، وانه و په‌ندێكی مێژووییی گرنگیشه بۆ لایه‌نه سیاسی و پێكهاته‌كانی عێراق كه هه‌میشه بژاره‌ی دیالۆگ، لێكگه‌یشتن، ڕێز له‌یه‌ك گرتن و باوه‌ڕی به مافه‌كانی یه‌كتر، تاكه ڕێگه‌ی دروسته به‌ره‌و ئاشتی و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش.
باس‌نیوز
