ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 118 ملیۆن و 686 هەزار و 793 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-3-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمەریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، ئەندەنووسیا، پیرۆ، چیک، هۆڵەندا، کەنەدا، چیلی، رۆمانیا، پورتوگال، ئیسرائیل، بەلجیکا و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 90 ملیۆن و 772 هەزار و 326 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 633 هەزار 939 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.







باسنيوز
Top