حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند پرۆژەیەکی 'گرنگ' بۆ هەڵەبجە رادەگەیێنێت
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پرۆژانە لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەشێکیان پەیوەندییان بە پەرەپێدانی پارێزگاکانەوە هەیە و پێشتر پەسندکراون، بەشێکی دیکەشیان لەلایەن وەزارەتەکانەوە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن.
پرۆژەکانیش بەمشێوەیەن:
- دروستکردنی پردی تووەقوت کە پرۆژەیەکی ستراتیجییە و گەرمیان و هەڵەبجە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
- 15 پرۆژەی خزمەتگوزاریی قیر و گەیاندنی ئاو لە سنووری شارەوانیی هەڵەبجە.
- نۆژەنکردنەوەی چەندین قوتابخانە.
- گەیاندنی کارەبا و دانانی محاویلە بۆ 9 شوێنی جیاواز لە سەنتەری شاری هەڵەبجە.
- نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان.
- تەواوکردنی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە.
rudaw -
