حكوومهتى ههرێمى كوردستان بڕیارێك بۆ فهرمانبهران دهردهكات
بەپێی فەرمانێکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ههرێمى کوردستان، کە لە 1/3/2021 دەرچووە ، ئاماژه بە بڕیارێک کراوە کە بۆ بەرژەوەندیی بەشێک لە فەرمانبەران دەرکراوە، تێیدا هاتووه: "بەهۆی پەتای کۆرۆنا و داخستنی دەروازە سنوورییەکان و نەبوونی هۆکاری گواستنەوە لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیكه، ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن هەر جۆرە مۆڵەتێکیان وەرگرتبێت و مۆڵەتەکانیان تەواو بووبێت و نەیانتوانیبێت دەستبەکار ببنەوە، چەند بڕیارێکیان بۆ دەرکراوە".
ئەنجوومەنی وەزیرانى ههرێمى كوردستان ئەوەشی خستووهتە ڕوو، ئەو فەرمانبەرانە ماوەی 90 ڕۆژیان لەبەردەم دایە بۆ ئەوەی دەستبەکار ببنەوە، 90 ڕۆژەکەش له 1/3/2021وه دهستى پێكردووه، هەروەها تاوەکوو دەستبەکار دەکەنەوە، ماوەکەیان بۆ بە مۆڵەتی بێ مووچە بۆ ئەژمار دەکرێ.
جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە، ئەگەر هەر فەرمانبەرێک لەو ماوەیەی دیاری کراوە دەستبەکار نەبێتەوە، ئەوە بەپێی یاسا و ڕێنوێنییه بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان، مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێ.
