پەرلەمانی کوردستان لە خراپیی کوالێتی بەنزین دەکۆڵێتەوە
لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان، لێکۆڵینەوەی لە خراپیی کوالێتی بەنزین و سووتەمەنی لە ھەرێمی کوردستان دەست پێکردووە و لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیە دەرکەوتووە له ههندێ شوێن ماددە دیکە تێکەڵی بهنزین دەکرێت.
ئهمڕۆ چوارشهممه 10/3/2021، رێبوار بابکهیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان له پهرلهمانی كوردستان راگەیاند، لە ئەنجامی بەدواداچوونمان وەک لێژنەی سامانە سروشتییەکان بۆ گۆڕەپان و پاڵاوگەکانی سووتەمەنی و بەنزین و گازوایل لە هەرێمی کوردستان، دەرکەوت کە ئەو پاڵاوگه و گۆڕەپانانە، بەشێکی زۆریان بێ مۆڵهت و نایاسایین، هەروەها چەندان ماددەی وەک نەفتاو ئیسانۆل و بەنزۆل و پێکهاتەی تر، کە چەندان زیانی تەندروستی و ژینگەیی و کشتوکاڵی دروست دەکات، تێکەڵی بەنزین دەکەن تا ئۆکتانی بەنزین بەرزببێتەوە.
گوتیشی پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕێگە نەدات چیتر ئەو پاڵاوگە و گۆڕەپانانە بێ مۆڵەت بمێننەوە، ڕێش لهوه بگرێ ئەو مادده زیانبهخشانه تێکەڵ بە بەنزین بکەن. ئەو پاڵاوگە و گۆڕەپانانە ڕێک بخرێنەوە و شوێنی تایبەتیان هەبێت و بە ستانداردی جیهانی كاری خۆیان بکەن. ڕێگەش نەدرێت ژینگە و تەندروستیی هاووڵاتیان و خاکی ئێمە لە بار ببەن.
باسنيوز
