ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌باره‌ی خستنه‌ڕوی راپۆرتێكی تایبه‌ت به ره‌وشی پێكهاته‌كان و دوا ره‌شنوسی پرۆژه‌ی په‌یڕه‌وی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن و ره‌شنوسی پرۆژه‌یاسای هه‌مواری پیاهكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مم به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێك ئه‌نجامده‌دات.
خاڵی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت ده‌بێت به خستنه‌ڕوی ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت به ڕه‌وشی پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان
خاڵی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت ده‌بێت به خستنه‌ڕوی ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت به ڕه‌وشی پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی پاپا فرانسیس بۆ هه‌رێمی كوردستان و پوخته‌ی چالاكییه‌كانی و گرنگی ئه‌م سه‌ردانه و ده‌ره‌نجامه‌كانی بۆ هه‌رێم.
ڕه‌شنوسی پڕۆژه په‌یڕه‌وی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌نگدانی كۆتایی ده‌خرێته‌ڕو
له‌خاڵی دوه‌میشدا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه دوا ڕه‌شنوسی پڕۆژه په‌یڕه‌وی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌نگدانی كۆتایی ده‌خرێته‌ڕو، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌شنوسی پڕۆژه یاسای (هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وقاف ژماره (64)ی ساڵی (1966)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان - عێراق) ده‌كرێت.
خه‌ندان-
