ئەمڕۆ ڕۆژی نیشتمانیی جلی کوردییە
جلی کوردی، یەکێک لە هێما و سیمبۆلە فەرهەنگی و نەتەوەییەکانی کوردە کە خاوەن مێژوویەکی کۆن و دێرینە وێڕای هێما و توخمە نەتەوەییەکانی دیکەی وەک زمان، خاک، ئاڵا و سروود، نەتەوەی کورد لە نەتەوەکانی دیکە جیا دەکاتەوە.
هەموو ساڵێک بە فەرمی و بەتایبەتی لەناو قوتابخانە و خوێندنگەکان، بە ڕێوڕەسمی تایبەت و بە پۆشینی جلوبەرگی ئاڵوواڵای کوردی یادی ڕۆژی ١٠ی٣ (ڕۆژی جلی کوردی) دەکرێتەوە.
جۆرەکانی جلی کودی بەپێی دابونەریت و کولتووری هەر ناوچە و پارچەیەکی کوردستان جیاوازە و چەند جۆرێکیان بریتین لە:
جلی پیاوان:
ڕانک و چۆغە (چۆخە)، کەواپانتۆڵ، شاڵ و شەپک، کورتەک و شەرواڵ، پشتێن، کڵاو و جامانە (جەمەدانی).
جلی ئافرەتان:
کراس، فیستان، کەوا (کەوێ)، خەفتان، سوخمە (سیخمە)، کوڵەنجە، سەڵتە، هەوری، لەچک، گوڵوەنی، پشتوێن، فەقیانە، لەوەندی، ئەنگوچک (شێوازی تایبەتی قۆڵی کراسی کوردی)یە، چەفتە، دەسماڵ، کۆڵوانە (چارۆگە)، دەلینگ (شەرواڵ)، ژێرکراس (ئاوەڵ کراس).
سەرو بەست (لاگیرە و پڵپڵ و لەرزانە)، کۆفی، کڵاوی ڕازێندراو.
سرکەیی (ھەوری)
خانمانی کەلھوڕی زیاتر بەکاری دەھێنن.
باسنيوز
