لە دەریاچەی دەربەندیخان بەلەمێک نووقم دەبێت و کەسێک دەخنکێت
رائید کەیوان ئەحمەد، لێپرسراوی پۆلیسی بەرگریی شارستانی دەربەندیخان گووت: "خێزانەکە عەرەبن و دانیشتووی ناوچەکانی خوارووی عێراقن، ئەوان بەلەمی ماسی گرتنیان بە کرێ گرتووە بۆ سووڕانەوە بە نێو ئاوی دەریاچەکەدا بەلەمەکە نووقم بووە لە جێگەیەک کە قووڵییەکەی نزیکەی 20 مەترە کەسێکیان خنکاوە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرگریی شارستانی دەربەندیخان گوتیشی: "کەسە خنکاوەکە ناوی (محمد غالب رعد)ـە لەدایکبووی ساڵی 1997 خەڵکی پارێزگای دیالەیە تیمەکانی."
لەبارەی هەوڵی تیمەکانی بەرگریی شارستانی بۆ دەرهێنانی تەرمی کەسە خنکاوەکە رائید کەیوان رایگەیاند: "ئێمە لەوێ بەدوای تەرمەکەدا دەگەرێین، بەڵام هیچمان نەدۆزیوەتەوە ئێستاش لەبەر خۆرئاوابوون و نەبوونی پێداویستی بینین لەژێر ئاودا سبەی دەست بەگەڕان دەکەینەوە".
rudaw -
