روونکردنەوە لەبارەی پشووەکان دەدرێت

روونکردنەوە لەبارەی پشووەکان دەدرێت
دوو رۆژ پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان راگەیاندرا و وەزارەتی پەروەردەش ئاشکرایکرد کە ئەم پشووە ناوەندەکانی خوێندن ناگرێتەوە.

بەپێی فەرمانێکی وەزارەتی پەروەردە، ناوەندەکانی خوێندن تەنها پابەند دەبن بە سێ رۆژ پشووی نەورۆز و سێ رۆژ پشووی جەژنی رەمەزان، جگە لە رۆژانی هەینی کە دەوام نییە، سوود لە هەموو پشووەکانی دیکە وەردەگرێت.

دوێنێ سێشەممە، 8ی3ی2021، د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رايگەیاندبوو: "حكوومەتی هەرێمی كورستان رۆژمێری فەرمی خۆی هەیە، رۆژمێرەكە لەسەر سایتی فەرمی حكوومەت داندراوە، ئەو پشوانەی فەرمین كە بە بڕیاری حكوومەت و پەرلەمانی كوردستان بە پشوو ئەژمار كراون دیاریكراوە، ئەوانەشی تەنها بۆنەن و پشوو نین ئاماژەیان بۆ كراوە".

ئاماژەشی بەوەدابوو، "بۆ پشووەكانی ئادار و نەورۆزیش دیاریكراوە كە 5و11و14ی3 لەگەڵ رۆژانی جەژنی نەورۆز پشووی فەرمین"













باسنيوز


Top